پەسەندکردنی سیاسەتی نوێی پەنابەری لە ئەوروپا

پەسەندکردنی سیاسەتی نوێی پەنابەری لە ئەوروپا

 

 

ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانونی یەکەم، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا دوو دەقی سەرەکییان پەسەند کرد، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ چڕکردنەوەی سیاسەتەکانی کۆچبەران و قورسترکردنی بارودۆخی پەنابەری لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

بڕیارەکان دەسەڵاتی زیاتر بە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەبەخشن بۆ ڕاگرتن، گەڕانەوە یان خێرا ڕەتکردنەوەی پەناخوازان لە سنوورەکانیان.

ئەو پرۆژە یاسایانە لەلایەن هاوپەیمانی گروپە ڕاستڕەو و توندڕەوەکانی پەرلەمانی ئەوروپا پەسەندکران، هاوکات گروپە چەپەکان و سەوزەکان و گروپەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییانداوە لە دەرئەنجامە مرۆییەکانی ئەو بڕیارە و بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر مافی پەنابەری بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە شەڕ و توندوتیژی و سەرکوتی سیاسی هەڵدێن لە قەڵەم دەدەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top