ڤاكسینی ئەنفلوەنزا بۆ هەموو كەسێك پێویستە پاش شەش مانگی تەمەن

ڤاكسینی ئەنفلوەنزا بۆ هەموو كەسێك پێویستە پاش شەش مانگی تەمەن

ڤاكسینی ئەنفلوەنزا ( Flu shot) بۆ هەموو كەسێك پێویستە كە ساڵانە یەك جار وەریبگیرێت كە ئافرەتی دووگیانیش دەگرێتەوە. پاش لێدانی دەرزی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا بە دوو هەفتە ئینجا خۆپاراستن لە ئەنفلوەنزا دەگاتە لووتكە. هەندێك جار دوو ژەم ڤاكسین كە نێوانیان چوار هەفتە دەبێت، پێویست دەكات بۆ تەمەنی نێوان شەش مانگ تا هەشت ساڵ. وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا زۆر پێویستە بۆ: تەمەنی پێنج مانگ تا پێنج ساڵ، لە تەمەنی 65 و بەسەرەوە، ئافرەتی دووگیان، لەگەڵ تووشبووانی نەخۆشیی درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ، شەكرە، جەلتەی مێشك، نەخۆشیی جگەر، یان گورچیلە، هەروەها ڕەبو. سوودەكانی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا: خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە ئەنفلوەنزا، سووككردنی نیشانەكان و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان لەكاتی تووشبوون بە ئەنفلوەنزا، هەروەها پاراستنی كەسانی دی كە ئەگەری تووشبوونیان بە ئەنفلوەنزا لێدەكرێت و لەبەر هۆكاری جیاواز ناتوانن كە ڤاكسین وەربگرن. مانگی 9 یان مانگی 10 باشترین كاتە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا، واتە پێش هاتنی وەرزی ئەنفلوەنزا كە پاییز و زستان دەگرێتەوە.

Top