پاش كێشانی ددان چی پێویستە بكرێت؟
لە 24 كاتژمێری پاش كێشانی ددان: حەسانەوە و دووركەوتنەوە لە چالاكیی بەدەنی و مەشقی توند بە مەبەستی ڕێگرتن لە خوێنبەربوون، بەكارهێنانی (كەمادەی) سارد Cold compress لەسەر ڕوومەت بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسان، دانانی پارچەیەك لۆكەی پاك لەسەر ددان و گازگرتنی لەكاتی بوونی خوێنبەربووندا، دووركەوتنەوە لە خۆراكی پەیت و گەرم، دووركەوتنەوە لە ئەسپرین، وەرگرتنی دەرمانی دژەژی و دژەئازار بە ڕێنمایی دكتۆر، هەروەها بەرزكردنەوەی سەر بە دانانی 2 سەرین لەكاتی نووستندا بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاوسان. پاش 24 كاتژمێر: شووشتنی دەم بە گیراوەیەكی شلەتێنی خوێ و ئاو (یەك كەوچكی كوپ خوێ لە پەرداخێك ئاودا) پاش هەر ژەمێكی خواردن، فڵچەكردنی ددانەكان بەیانی و پێش نووستن بە وریابوون لە شوێنی ددانی كێشراو، بەرە بەرە گەڕانەوە بۆ خۆراكی ئاسایی و جوینی خۆراك بە ددانەكانی لای پێچەوانەی ددانی كێشراو، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان. پەیوەندی بە دكتۆر بكرێت لەكاتی: خوێنبەربوونی بەردەوام، ئازاری سەخت كە بە دەرمان سووك نەبێت، هەروەها تا یان زیادبوونی ئاوسان.
