لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووکەوە لە مەکسیک لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئادریان هێرناندێز، ڕێکخەری پاراستنی مەدەنی لە شاری مەکسیکۆ سیتی ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووکەوە کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پایتەختی مەکسیکەوە دوورە، لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە بچووکەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی بەپەلە لە ناوچەیەکدا کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی تۆلۆکاوە دوورە، کەوتۆتە خوارەوە.

هێرناندێز ڕایگەیاند: لە فڕۆکەکەدا ٨ سەرنشین و ٢ کارمەندی فڕۆکەکە هەبوون، بەڵام تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دۆزراونەتەوە.

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top