لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر کەناری سیدنی ٩ کەس کوژران

لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر کەناری سیدنی ٩ کەس کوژران

 

 

بەهۆی تەقەکردن لە کەنار دەریا لە شاری سیدنی لە ویلایەتی نیو ساوت وێڵزی ئوسترالیا، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکەش برینداربوون کە دوو ئەفسەری پۆلیسیان تێدایە.

پۆلیسی نیو ساوت وێڵز لە ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای کۆمپانیای ئێکسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقەکردنێكدا لە بۆندی بیچ، 10 کەس کوژراون و 11 کەسی دیکەش برینداربوون کە لەنێویاندا دوو ئەفسەری پۆلیسن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکاندا، تۆمەتبارێکی دەستبەسەرکراویش بریندار بووە و دانیشتوانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەونەوە.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاند، دۆخی کەناری بۆندی "شۆککەر و دڵتەزێنە" و پۆلیس و هێزەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە کارەکانیان.

ئەلبانیز داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیس بن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top