هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسی بۆ سەر ئۆکرانیا
ڕۆژی شەممە 13ی کانونی یەکەم، ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی قورسی بۆسەر ناوچەکانی خاکی ئۆکرانیا ئەنجامدا، کە زیاتر لە 450 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 30 مووشەکی تێدابوو.
بەپێی زانیارییەکان، لەهێرشەکان لانیکەم سێ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون. سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەشێک لە ناوچەکانی باشوور لەوان ئۆدێسا زیانیان بەرکەوتووە و ژێرخانی وزە و ئاویش لە هەندێک پارێزگا زیانیان بەرکەوتووە.
ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانه دوودڵی ڕووسیا نیشان دەدەن له کۆتاییهێنان بەشەڕ و داوای له هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا کردووە کە فشارەکان بۆ سەر مۆسکۆ زیاد بکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
