پـــەیــــامــــی هـــاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك سەفەر زكری نێروەیی، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (زكری نێروەیی) مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( زكری نێروەیی ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی
13ـی كانوونی یهكهم
