خۆپیشاندانی دەیان هەزار هاووڵاتی بولگاریا

خۆپیشاندانی دەیان هەزار هاووڵاتی بولگاریا

 

 

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی کانونی یەکەم، بەدەیان هەزار کەس لە بولگاریا بۆ جارێکی دیکە دژی حکومەتی دەسەڵاتدار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە سۆفیا پایتەختی بولگاریا و شوێنەکانی دیکەش زۆربەی گەنجان داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و کابینەکەی دەکەن.

چاودێران دەڵێن، حکومەتی کەمینەی فەرمانڕەوا بۆ شەشەم جار لەم ساڵدا ڕووبەڕووی دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمان دەبنەوە.

شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان دوو هەفتە لەمەوبەر بە خۆپیشاندان دژی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو دەستیپێکرد. هەرچەندە کابینەکە ڕەشنووسەکەی کشاندەوە، بەڵام ئێستا ڕەخنەکان لەسەر تۆمەتەکانی گەندەڵی حکومەت چڕبووەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top