کرێکارانی بیناسازی هیندستان دژی یاسا نوێیەکان گردبوونەوە
ژمارەیەک لە کرێکارانی بیناسازی کە ئەندامانی کۆنگرەی سەندیکاکانی سەرتاسەری هیندستانن، ڕۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەكەم، لە شاری کۆیمباتۆر کە دەکەوێتە ویلایەتی تامیل نادو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
کرێکارانی بیناسازی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا بۆ بەرزکردنەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەسەر چاکسازییەکانی دژە کار لە یاساکانی کار لە هیندستان، کە سەندیکاکان پێیان وایە پارێزگاریی کرێکارانی کەم داهات لاواز دەکات و سندوقەکانی ئاسوودە ژیانیش بە توندی سنووردار دەکات.
گرینگی سەرەکی ناڕەزایەتییەکە دژایەتیی جێبەجێکردنی چوار کۆدی نوێی کار بوو کە بە "سیاسەتی شارم شاکتی ٢٠٢٥" (بە واتای سیاسەتی کار) ناسراوە، ئەو یاسایانەی کە خۆپیشاندەران دەڵێن مافی کرێکاران تێکدەدەن و ملیۆنان کرێکاری کەرتی نافەرمی دەوڵەت دەخاتە مەترسییەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
