نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەم".

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی 73ـەمین ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات.

رۆژی پێنجشەممە، 11-12-2025، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەم".

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک "قوتابخانەیەکی گەورەی نیشتمانپەروەری و پێگەیاندن، مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی ھەیە".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "ئەم رێکخراوە تێکۆشەرە کە لەسەر بنەمای بیر و تێڕوانینی رێبازی بارزانیی نەمر دامەزراوە، ھەمیشە بەشێکی دانەبڕاو و ھاوبەشێکی کارای خەباتی نیشتمانی، ھاوکات پێشەنگی خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بووە".

جێگری سەرۆکی پارتی تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی یەکێتییەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، "بڕوای تەواومان ھەیە کە بەبێ بەشداریی کارای ئافرەتان، کۆمەڵگە ناتوانێت بەرەو ئایندەیەکی گەشتر ھەنگاو بنێت".

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:

لە حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەم.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک قوتابخانەیەکی گەورەی نیشتمانپەروەری و پێگەیاندن، مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی ھەیە. ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە کە لەسەر بنەمای بیر و تێڕوانینی ڕێبازی بارزانیی نەمر دامەزراوە، ھەمیشە بەشێکی دانەبڕاو و ھاوبەشێکی کارای خەباتی نیشتمانی، ھاوکات پێشەنگی خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بووە.

لە ڕۆژانی سەختی شۆڕشدا، ئافرەتانی کوردستان نموونەی باڵای خۆڕاگری و قوربانیدان بوون، ئەمڕۆش لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا، ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی کۆمەڵگەدا دەگێڕن. ئافرەتانی کوردستان سەلماندوویانە کە کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەوتوون.

لەم یادەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ خەبات و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەینەوە لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانیان و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەت لە ناوەندەکانی بڕیار و بەڕێوەبردندا. بڕوای تەواومان ھەیە کە بەبێ بەشداریی کارای ئافرەتان، کۆمەڵگە ناتوانێت بەرەو ئایندەیەکی گەشتر ھەنگاو بنێت.

سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو ئافرەتانەی لەپێناو ئازادیی کوردستان و مافەکانیاندا گیانیان بەخشی.

ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.

Top