فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆی ڕووسیا کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆی ڕووسیا کەوتە خوارەوە

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی ئێن-٢٢ كە حەوت كەسی هەڵگرتبوو لەکاتی ئەنجامدانی گەشتێکی تاقیکاری دوای چاککردنەوە لە ناوچەیەکی بێ دانیشتوو لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆ کەوتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران؛ تا ئێستا چارەنووسی حەوت ئەندامی تیمەکە نادیارە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، كە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top