خۆراكی سروشتی، خۆراكی ناسروشتی!

خۆراكی سروشتی، خۆراكی ناسروشتی!

خۆراكی سرروشتی Natural food واتە هیچ مامەڵەیەكی فیزیایی یان كیمیایی لەگەڵدا نەكراوە، یان كەمترین گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، كەچی خۆراكی ناسروشتی Unnatural food واتە خۆراكی پرۆسێسكراو كە گۆڕانكاریی فیزیایی یان كیمیایی بەسەردا كراوە. خۆراكی سروشتی واتە خۆراكی تەندروست چونكە هیچ ماددەیەكی دەستكرد لەخۆناگرێت، دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ڤیتامین، كانزا، ماددەی دژەئۆكسان، بۆنموونە سەوزە و میوەی فرێش، تۆوەكان، كاكڵەكان یان چەرەزات، دانەوێڵەی تەواو، هێلكە، پاقلەمەنییەكان. خۆراكی ناسروشتی سیفەتی سروشتی لەدەست داوە لە ئەنجامی چەند كردارێكی فیزیایی و كیمیایی لە پیشەسازی خۆراكدا، بۆنموونە زیادكردنی چەند ماددەیەكی كیمیایی دەستكرد بە شێوەی رەنگ، چێژ، بۆن، ماددەی پاراستنی خۆراك، شیرینكاریی دەستكرد..تاد، بۆنموونە سۆدا یان خواردنەوە گازدارەكان، خۆراكی قووتوبەند یان پاكێتكراو، گۆشتی پرۆسێسكراو،

كە رێژەی كەم لە ماددە خۆراكیی گرنگ و پێویستەكان لەخۆدەگرن لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی خوێ، شەكر یان چەوریی ناتەندروست كە هۆكاری سەرەكین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی وەكو: قەڵەوی، نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پەستی، خەمۆكی، هەروەها هەندێك جۆری شێرپەنجە.

Top