نــە یـەكــێــتـــیـە نــە نـیـشـتـیـمـانـیـە نــە كـــوردســتــانـــی
یەكێتی لە ڕاگەیاندن و پڕوپاگندە زیرەكە و زمانێكی توندی هێرشبەری نەرێنی هەیە، واتە دەمەوێ بڵێم ئێستا یەكێتی تەنها راگەیاندنی پئ ماوە، لەرێی ئەم راگەیاندنە سێبەرانەی یان هاوئاوازەكانی هەموو كورد بە خۆفروشی و خیانەت و نا كورد دادەنێت تەنها خۆی نەبێ،
بویە لێرەوە دەمەوێت بەراستی و واقعی بڵێم نەك بەتانەو تەشهیر، یەكێتی ئێستا نە یەكێتیە، نە نیشتیمانیە، نە كوردستانیە،
ئەگەر برادەرانی یەكێتی بێن و بلێن چونكە پارتیت بۆیە وا دەلێیت، من دەلێم نەخێر، من لێرەدا وەك كوردێك قسە دەكەم نە وەك پارتیەك، بوئەوەی دووربم لە عاتیفەی حیزبی.
بەڵگەم چیە كەوا دەلێم؟
بەڵگەم دوژمنانی كوردن كە بە ئاشكرا لە كەنالەكانیان دەیان جار سوپاس و دەست خۆشیان لەم یەكێتیەی ئێستا كردوە بۆ سەدان هەڵوێستی دژە كوردانە.
نموونەی مووچە برین بە پێشنیاری عادل موراد لە سەردەمی مالیكی، نموونەی داگیركردنی كەركوك، سەدان جار خۆم گوێم لێ بوو و بینیومە کە خەزعەلی، هادی عامری، مالیكی، ئەو رۆژانە هەر كە دەرکەوتن لە سەر هەر كەنالێك یەكەم شت وەك قەردانەوەیەك بە یەكێتی دەلێت (نشكر اخواننا في الاتحاد الوطني علي مواقفهم الطيبة تجاه وحدة العراق ووقوفهم امام الانفصاليين)،
ئەوە بوختان نیە، بەڵکو بە بەلگە و ڤیدیو بەردەستە، ئەوەی زۆر نوێ و سەیربو ئەمەی دوای هەلبژاردنی ١١/١١/٢٠٢٥ بوو كەوا زۆر بە رون و ئاشكرا ئێران كورسیەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە نێو ئەو كورسیانە هەژماركرد كەوا هاوپەیمانی ئێرانن.
بۆ كوردێکی وەک و من زۆر ناخۆشە، ئازار بەخشە کە دوژمنی خاك، نەتەوە و نیشتیمانی تۆ دەستخۆشی لە لایەنێك و حیزبێكی كوردستانی بكات، كەوا ناوی ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە)، ئەمانە نموونەی حەسەن خەیری کورد-مان بیر دێنێتەوە كەوا خەیانەتی لە میللەتی خۆی كرد، لە پێناو رازی دلی توركە نەژاد پەرستەكان كەوا لە كوتاییدا هەر بەخویان لەسێدارەیان دا.
هێتلەر چەندین سەركردەی ئەو وڵاتانەی لەسێدارەدا كەوا خیانەتیان لە وڵاتی خۆیان بۆ بەرژەوەندی هێتلەر كاریان كرد چونكە ئەو دەلێت ئەوەی بو وڵاتی خوی نەبێتە ماڵ ئەوا هەرگیز بۆ من نابێتە ماڵ، چێ گیڤارا دەڵێت ناخۆشترین شت ئەوەیە خەڵكی وڵات و خوێن و جەستەت خیانەتت لێ بكەن.
یەكێتی یەكێتی نیە:
چونكە كەمترین ماوەی كە من بینیبێتم زۆرترین باڵ و لق و حزبی لێ جیابونەتەوە، هەروەها زۆرترین كێشەی ناوخۆی هەبوە، لە نەوشێران بگرە تا گەیشتە بەرەی گەل، چەندین سەركردەی زەخم لە یەكێتی جیابونەوە، هەیانە لەماڵەوە دانیشتووە، هیچ حزب و گروپی دروست نەكردوە.
یەكێتی نیشتیمانی نیە:
نیشتیمانی ئەوە نییە تەنها دروشم بەرزبكەیتەوە، نیشتیمانی ئەوەیە هەڵوێستت هەبێت، بۆ وڵات، خاك، ئاڵا و پرسی تاكە بەتاكە كەسی كورد، ئەوەی من دیتم لەم ساڵانەی سیاسەت كردنی یەكێتی تەنها دژایەتی كردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، وا بزانم یەكێتی بەهەڵە تیگەیشتووە، نیشتیمانی بوون بە دژایەتی كردنی حیزبێكی وەك پارتی تیگەیشتوە كەوا ملیونێك زیاتر دەنگی گەنج و پیری ئەم كوردستانەی بەدەست هێناوە، یەكێك تێیان بگەینێت و پێیان بلێت کەوا پارتی كوردو كوردستانیە، ئاوەدانی و ئارامیە، برۆن دژایەتی ئەوانە بكەن كە دژی نیشتیمان، ئاڵا، ناو، زمان و مەزهەبی تۆن.
یەكێتی كوردستانی نیە:
لەوانەیە یەكێتی یەکێتی بێت و نیشتیمانی بێت، بەڵام هەرگیز کوردستانی نەبوە و نابێت، سەیری هەرچی هەڵوێستەكانی یەكێتی بكەن بەردەوام هەڵوەستەی دژە دەستە جەمعەی كوردی بوە، لە بەغداد بەردەوام هەوڵی داوە بەرەیەک دروست بكات، دەستی خستوتە نێو دەستی سەرسەخترین دوژمنی كورد، نموونەی سەردەمیانە بهێننەوە، دەستی خستوەتە ناو دەستی خەزعەلی، رەیان كلدانی، ابو فەدەك و ابو ولاء وەلائی، بەردەوام ئەم سەركردانە ستایشی یەكێتی دەكەن كەوا بە قسەی خۆیان (یەكێتی نەیهێشت كەركوك بكەوێتە دەست جوداخوازەكان) مەبەستیان پارتیە، بەردەوام ستایشی یەكێتی دەكەن كەوا نەیان هێشت عێراق پارچە پارچە بكرێت.
حزبێك نیشتیمانی بێت و لەناو جەرگەی شاری سلێمانی هێرشی هوتێلێك بكات و کە ئاموزای خۆی تێدابێت، ئایا سەدان گەنج دەسوتێنێت، حیزبێك ئەگەر نیشتیمانی بێت ئایا دژی ئاوەدانی وڵاتی خۆی دەوەستێتەوە و دەڵێت دەتان وەستێنین؟ ئەگەر حزبێك نیشتیمانی بێت، دژی كارەبای وڵاتی خۆی دەبێ؟ دژی غازی وڵاتی خۆی دەبێ؟ بە ئاڵای وڵاتی خۆی دەڵێ ئەمە ئالای پارتیە؟ كەركوك هەرزان فرۆش دەكەیت بۆ عەرەبی شیعە؟ حزبێك نیشتیمانی بێت پێشنیاری بڕینی مووچەی هاوڵاتی خۆت بۆ بەغداد دەكەیت؟
من نازانم لای ئەوانە نیشتیمانی بون چیەو چۆنە، ئەگەر من هەڵەم با روشنبیرێكیان بێت و تیمبگەێنێت و پێم بڵێ تۆ هەڵەیت و ئەمە راستە.
كەس هەیە دڵی بە تەقینی بتڵێكی غاز لە هەولێر خۆشبێت و بڵێت هەولێر ئارام نیە و خەڵك ترسی لێ نیشتوە؟ من چاودێری روداوەکانی هەولێر لە پەیجە عەرەبە شیعە تایفەگەری و كلكەكانی ئێران دەکەم، باورتان هەبێت هیچ جیاوازییەک لە نێوان مانشێتی ئەو پەیجانە و پەیجەكانی یەكێتی نابینم، هۆكار چیە تۆ بە تاریكبوونی هەولێر دڵخۆشبی؟ بە نەبوونی ئاوی هەولێر دلخۆشی، بە شەڕی كۆڵانێكی هەولێر دلخوشی و گەورەی دەكەی؟
كوتا شت دەڵێم، گریمان لالەزار یان هێرشێ كورمو یان رفاندنی رۆژانەی گەنجانی سڵێمانی لە هەولێر بوایە، چی دەبو چیان دەكرد.

فهریق كهرهم ستونی