شەپۆلی نوێی دەستگیرکردنی ئۆپۆزسیۆن لە ڤەنزوێلا
ڕۆژی دووشەممە ١ی کانوونی دووەم، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و سەندیکاکانی کرێکاری، شەپۆلی دەستگیرکردنیان لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ڤەنزوێلا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک چالاکوان و ناڕازی و هاووڵاتییانیان دەستبەسەر کردووە.
ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، دەسەڵاتداران هیچ هۆکارێکی دیاریکراویان بۆ دەستگیرکردنەکان نەخستۆتەڕوو و تا ئێستاش ڕوونی نەکردووەتەوە کە دەستگیرکراوەکان لە کوێ ڕاگیراون.
هەروەها گروپەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە لە پێشێلکردنی بەربڵاوی ئازادییە مەدەنییەکان و مەترسییەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ.
گوڵان: سەردار خەلیل
