ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیسرائیل: ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی "کارەساتبار و کوشندە" بوو بۆ فەلەستینییەکان

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئیسرائیل: ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی

 

 

ڕاپۆرتێکی هاوبەشی 12 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە ساڵی 2025 کوشندەترین ساڵ بووە بۆ فەلەستین لە دوای داگیرکاریی ئیسرائیل لە ساڵی 1967.

ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ١٢ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل دەریدەخات کە ساڵی ٢٠٢٥ "وێرانکەرترین و کوشندەترین ساڵ" بووە بۆ فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات لە دوای داگیرکردنی ساڵی ١٩٦٧ەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ژمارەی  کوژراوانی فەلەستینیەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بە بەراورد بە ماوەی پێش ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە و ئاوارەبوونی زۆرەملێ گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە.

ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بەردەوامبوون لە ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، قەیرانی برسێتی کردە "مردنی بەکۆمەڵ" و تەنها لە غەززە زیاتر لە ٦٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٠ هەزار ژنیشیان تێدایە.

هەروەها ئەم ڕاپۆرتەی سەرەوە باس لە زیادبوونی بەرچاوی توندوتیژی دانیشتوان و "ڕاگواستنی بەکۆمەڵ" لە کەناری ڕۆژئاوا و چڕبوونەوەی سیاسەتەکانی "دەستبەسەرداگرتنی زەوی" لە قودسی ڕۆژهەڵات و لەناوبردنی بەربڵاوی میراتی کولتووری و مێژوویی لە غەززە و ناوچە داگیرکراوەکان دەکات.

ئەو ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ کە ڕاپۆرتەکەیان ئامادە کردوە جەختیان لەوە کردەوە: ئەوەی لە ساڵی 2025 ڕوویدا شکست نەبووە، بەڵکو سیاسەتێکی بە ئەنقەست بوو کە بریتی بوو لە برسیکردن و هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکان و بێسەروشوێنکردنی دەستگیرکراوان و کوشتنی بەربڵاوی خەڵکی سڤیل.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top