لەسێدارەدان لە سەنگافورە بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تۆمارکردووە

لەسێدارەدان لە سەنگافورە بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تۆمارکردووە

 

 

بەپێی زانیارییەکان، سەنگافورە لەمساڵدا ١٧ کەسی لەسێدارەداوە، کە زۆرترین ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، هەفتەی ڕابردوو لە سەنگافورە سێ کەس بە تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەنگافورە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە سێدارە دراون بۆ ١٧ کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش زۆرترین ژمارەی لە سێدارەکانە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تۆمار کراوە.

یاسای سەنگافورە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە دیاری دەکات کە زیاتر لە ١٥ گرام هێرۆین و زیاتر لە ٥٠٠ گرام حەشیشیان پێیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top