قوتابخانەی قوتابییەكی بچووك

قوتابخانەی قوتابییەكی بچووك

ئەوەی زانستێك بزانێت، پێویستە كەسانی دیكەش فێر بكات، ئەو پەندە لەسەر ئەو منداڵە هیندستانییە پەیڕەو دەبێت، كە دوای ئەوەی لە قوتابخانەی دێتە دەرەوە، قوتابخانەیەكی بچووكی لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەی داناوە. ئەو منداڵە هیندی ناوی «كەبیر وهانی»یە، تەمەنی 11 ساڵە و لە قوتابخانەی DPS دەخوێنێت لە دلهی، هەموو ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە، ئەو منداڵانە فێردەكات كە ماڵیان نزیك قوتابخانەیە و هەژارن، هەرچی خۆی فێری بووە لە قوتابخانە، فێریان دەكات و پاشان دەچێتەوە ماڵەوە، بەمەش لە ئێستاوە خۆی وەك مامۆستایەكی بچووك ئامادە دەكات.

 

Top