ئۆمیگا 9 چییە؟
ئۆمیگا 9 كۆمەڵێك ترشە چەوری دەگرێتەوە كە ترشی ئۆلێیك Oleic acid باوترینیانە. سوودە تەندروستییەكانی ئۆمیگا 9 بە مەرجێك بە بڕی كەم بخورێت: كۆنترۆلكردنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، باشتركردنی هەستەوەریی خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە چاو و جگەر و پێستدا، هەروەها باشتركردنی فرمان و تواناكانی مێشك. سەرچاوە خۆراكییەكانی ئۆمیگا 9 : باوی، كازو، گوێز، زەیتی زەیتوون، زەیتی كانۆلا، زەیت و كەرەی پاقلەی سودانی Peanut butter، زەیتی گولەبەڕۆژە، هەروەها زەیتی ئاڤۆكادۆ. ئۆمیگا 9 بە پێچەوانەی ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6، ناكەوێتە نێو چەورییە زۆر پێویستەكان بۆ لەش چونكە لەش دەتوانێت دروستی بكات، بۆیە زیاد وەرگرتنی ئۆمیگا 9 گرفتی تەندروستی بەدواوەیە بە شێوەی: زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ وسووڕاندا، زیادبوونی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان TGs لە خوێندا كە ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ بەرزدەكاتەوە.
