ئایا فیلەری دەموچاو زیانی هەیە؟
فیلەری پێست Dermal fillers بە شێوەی دەرزی ژێر پێست بۆ لووسكردنی هێڵ و لۆچیی پێست، پڕكردنەوەی كونە بەرجەستەكانی پێست، پەیكەرسازیی چەناگە، هەروەها گەڕاندنەوەی قەبارەی لەدەستچووی دەموچاو واتە دەموچاوێكی گورجتر و پڕتر و گەنجتر هاوكات لەگەڵ پڕبوونی روومەت و لێوەكان. كاریگەریی هەندێك جۆری فیللەری دەموچاو بۆ ماوەی 6-12 مانگ بەردەوام دەبێت، كاریگەریی هەندێك جۆری تر بۆ ماوەی 2-5 ساڵ بەردەوام دەبێت. باوترین جۆری فیلەر بریتییە لە ترشی هیالیورۆنیك Hyaluronic acid كە ئاوێتەیەكی سروشتییە و هانی دروستبوونی پرۆتینەكانی كۆلاجین و ئیلاستین لە پێستدا دەدات، كاریگەرییەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر نامێنێتەوە، بۆیە پێویست بە دووبارە بەكارهێنانەوە دەكات. لایەنە نەرێنییەكانی فیلەری دەموچاو: كاریگەرییەكەی كاتییە و نرخی گرانە، سووربوونەوە یان ئاوسان لە شوێنی لێدانی دەرزیدا، ئازار و سڕبوونی شوێنی دەرزی، هەستەوەریی بەرانبەر بە ئاوێتەی فیلەر بە شێوەی پەیدابوونی گرێ لە پێست یان هەوكردن كە تا رادەیەك دەگمەنە، هەروەها ئەگەر دەرزی فیلەر بگاتە ناو بۆڕییەكانی خوێن ئەوا ئاكامی مەترسیداری بۆ تەندروستی دەبێت.
