یاسا، ژن لە دوای تەڵاق لەگەڵ مێردی ئاشتبۆوە، ئایا دەتوانێت داوای قەرەبووی ئەو تەڵاقە بكات كە پێشتر دراوە ؟

یاسا، ژن لە دوای تەڵاق لەگەڵ مێردی ئاشتبۆوە، ئایا دەتوانێت داوای قەرەبووی ئەو تەڵاقە بكات كە پێشتر دراوە ؟

ژن لە دوای تەڵاق لەگەڵ مێردی ئاشتبۆوە، ئایا دەتوانێت داوای قەرەبووی ئەو تەڵاقە بكات كە پێشتر دراوە ؟

ئەمە بڕیاری دادگای تەمییزی هەرێمە كە لە مانگی “ 11/2023 “ دەرچووە تیایدا هەستاوە بە پەسەندكردنی بڕیارێكی دادگای باری كەسێتی سلێمانی كە بڕیاری داوە بەرەدكردنەوەی داوای ژن بۆ قەرەبووی تەڵاقی ناڕەوای ژن لەسەر مێردەكەی، ئەمەش دوای ئەوەی كە لەگەڵ مێردەكەی ئاشتبۆتەوە و ماوەی ساڵێك ژیانی هاوسەرییان بەردەوام بووە و دوای ئەوە داوای قەرەبووی تەڵاقەكەی كردووە.

دادگای تەمییز لە تەسبیبی بڕیارەكەی دا دەڵێت بەو چونەوەلای یەك و پێكەوە ژیانە زیانی تەڵاقەكە هەڵگیراوە و زیان بوونی نەماوە تا قەرەبووی بكەوێت.

 

Top