ژمارەی قوربانییانی لافاو لە ئەندەنوسیا بۆ ١٧٤ کەس بەرزبووەوە
میدیا نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەی قوربانییانی لافاو و زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا بۆ ١٧٤ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2025،کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی لافاو و زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا بۆ 174 کەس بەرزبووەتەوە و تائێستا 79 کەس بێسەروشوێنن.
ژمارەی مردووان لە پارێزگای سوماترای باکوور بۆ ١١٦ کەس بەرزبووەوە، لە کاتێکدا پێشتر ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی ئەندەنوسیا لافاو و زەوی لەرزین دەستیپێکرد و زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای سوماترا تۆمارکرا.
دەزگای کەشناسیی ئەندەنوسیا هۆشداری دەدات کە لافاوەکە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی سێ هەزار و 200 خانوو و باڵەخانە ژێرئاوکەوتوون و نزیکەی سێ هەزار خێزانی دیکە ئاوارەبوون.
چەند ڕۆژێک پێشتر لافاو و زەوی لەرزین نزیکەی ١٠٠ کەس لە ڤێتنام گیانیان لەدەستدابوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
