کوردستان تۆ نامری دژوو نەیارت جەهەنم چاوەڕێیانە.
جیاواز لە جاران دەگوترا کوردستان مۆتەکەی ڕەشی شومی لەگەڵدایە . دژەکان ناوە ناوە بەدەستێکی شومی تێکدەرانە خۆیان نمایش دەکەن. تاکو هەموو خۆشی و بزەی لێوی منداڵەکانمان بکەنە فرمێسک و خوێن. ئەم مۆتەکەیە بوەتە تونێلێکی تاریکی مەترسیدار ئەو سەری نا دیارە. بە وتەی پێشینان هەموو چەپەڵیەکان ئەوەیە کلکی تەورەکە لە خۆمانە. لە لایەک ئاوەدان دەکرێتەوە لە لایەکیش دەیڕوخێنن دەیکوژێننەوە تاریکی دەکەن دەیانەوێت بیکەن بە گۆڕستان و کەلاوە. کوردستان تۆ چەند ناوێکی بەرزی چ تیغێکی تیژی جەرگ بڕی. چ لوتکەیەکی سەختی. دژەکانت شەو نیە خەو بە وێران بون و تێکشکانت نەبینن ئەوان تینون چۆن خەڵتانی خوێنت بکەن. هەمویان دەست لەدەستی دوژمنی ئەمڕۆ و دۆستی کۆنیان دەکەن بۆ نەمانت گرەو دەکەن . کەچی تۆ لەجاران بەهێزترو درەوشاوەتر دێیتەوە بەرچاوو. تۆ بەرزتر دەبیت و ئەوانیش سوک و ریسواتر. ژیان دو هێزی تێدایە دەستێکی خێرو دەستێکی شەڕ. دەستی شەڕ بۆ هەموو کێشەو ئارێشەکان کاتی بووە و مایە پوچ لێی دەرچوە. ئەگەر وێنای بەوە بکەین هێزی تاریکی و هێزی ڕوناکی. تاریکی حەشارگەی جڕو جانەوەر بوە و زۆری نەخایاندوە هێزی ڕوناکی نهێنیەکانی هەمیشە ئاشکرا کردوە. هەڵماڵینی پەردەی خیانەت ڕوی ڕاستەقینە دەردەخات و ماسک ڕۆڵی نامێنێت. ڕۆژێک دێت دەست درێژیەکان بەبێ سزا تێنەپەڕن. ئەوانەی یاری بە مەرگی خۆیان دەکەن داهاتویەکی ترسناک لە باوەشیان دەگرێت. ئەوان بزەی لێوی منداڵەکانمان دەدزن جوانی و سروشت و ماڵ و ژیانمان بەهی خۆیان دەزانن . ئیتر چۆن بونی ئێمەیان دەوێت. درزو کەلێنەکانمان دەدۆزنەوە و لەوێ وە دێنە ژوور. ئێمە لە ناوچەیەکین وەک بۆمبی تەوقیتکراوە. بورکانی شەڕ مەترسیدارە تا ئێستا کەس خێری لێ نەبینیوە. بەڵام هەندێک جار لەدەرەوەی ئیرادەی ناوچەکەیە و تەقینەوە شتێکی حەتمیە. جاران لەشکرکێشی جەنگاوەرەکان کە دەچون بەرەو شەڕ تەپڵیان لێ دەدا بە جۆرە ئاوازێک خەڵکی دەیناسیەوە شەڕ نزیکە و لە هەڵگیرسان و پێکدادانە. وە لەهەمانکاتدا سەدای تەپڵەکە جۆرە ورە و هێزی زیاتری دەبەخشیە جەنگاوەرەکان. وە هەر هێزێک سەربکەوتایە دیسان کشانەوە بەو جۆرە تەپڵە دەبوو ئیتر خەڵکی دەیانزانی چ لایەک سەرکەوتوو بوە. ئێستا ئەو مۆدێلە کلاسیکە نەماوە بوەتە دەنگی فڕۆکە و زرێپۆش و کاتێوشا و مانۆڕی سەربازی پێش وەختە. لەم شەوانە دەنگی فڕۆکەی جەنگی ئاماژەی شەڕێکی نزیکە. ئێمە لە ناوچەیەکین وەک بۆمبی تەوقیتکراوە. بورکانی شەڕ مەترسیدارە و کەس خێری لێ نەبینیوە. چەند شەوێکە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی عێراق و سنوری ئێران تەراتێن دەکەن. لەم نمایشە چاوەڕوانکلراوەدا ئێران خۆی بێدەنگ کردوە. کەواتە دیسان دەنگی تەپڵی شەڕ دێت لە ناوچەکە . کوردستان وەک ڕاجێتی پزیشکی لە چارەنوسی نوسراوە دەبێت ئاگری شەڕی بەرکەوێت. بەپێی هەموو پێوەرێک گێمی دوهەمی دوا خراوی شەڕەکە قورستر دەبێت. چونکە جاری یەکەم هەموو هەنگاوەکان بۆ دەرخستنی هێزو توانای ئاسمانی و شوێنە سەختەکان بوو. باری ئابوری ئێران تەواو لاوازە و ئەوەی پەیدای کردوە لەدوای جەولەی یەکەم بۆ خۆ کۆکردنەوە لە چەند حەفتەیکدا هەرەس دێنێت. هەرچەند پلانی هێرشەکە بڕیار دەدات وەک تیپی تۆپی پێ چۆن ڕاهێنەر داوا دەکات و دەڵێت لە بیست خولەکی یەکەم دەبێ گۆڵ تۆمار بکرێت . بەپێی هەموو پێوەرێک گێمی دوهەمی شەڕەکە قورستر دەبێت. چونکە جاری یەکەم هەموو هەنگاوەکان بۆ دەرخستنی هێزو توانای ئاسمانی و شوێنە سەختەکان بوو. باری ئابوری ئێران تەواو لاوازە بەرگەی شەڕێکی درێژخایەن ناگرێت....

سهلام مهحمود