ژمارەی گیانیان لەدەستدان لە لافاوەكەی تایلەند بۆ ٣٣ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە باشووری تایلەند گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٣ کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ١٢ پارێزگا زیانیان بەرکەوتووە.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و بەڕێوەبردنی فریاگوزاری تایلەند ڕایگەیاند، لافاوەکە زیاتر لە یەک ملیۆن ماڵیشی گرتۆتەوە.
دوای ئەوەی دۆخەکە پەرەی سەند، ئانوتین چانویراکوڵ، سەرۆکوەزیرانی تایلەند باری نائاسایی لە پارێزگای سۆنگكلای ڕاگەیاند.
هەروەها کەشناسی هۆشداری دابوو لە بارینی بەخوڕ و مەترسی لافاو لە چەند شارێک.
بارانبارینی مونسون کە هەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیران تا ئەیلول لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕوودەدات، بەزۆری دەبێتە هۆی زۆرێک لە کارەسات و ڕووداوی سروشتی لە ناوچەکەدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
