ترەمپ بە نێوەندگیری سعودیە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕازی دەبێت

ترەمپ بە نێوەندگیری سعودیە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕازی دەبێت

 

 

ڕۆژنامەی ئەلخەبەری لوبنانی کە نزیکە لە حیزبوڵڵای لوبنان، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە محەمەد بن سەلمان لە دیدارێکی ئەم دواییەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکادا کردووە و ترەمپیش ڕەزامەندی دەربڕیوە.

ئەلخەبەر دەنووسێت: كە لایەنی ئەمریکا و ئێران بە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکن کە بتوانێت پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات و زەمینە بۆ لابردنی هەموو گەمارۆکانی سەر تاران خۆش بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە، بن سەلمان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران مومکین نییە و هۆشداریشیدا لە ئەگەری هەوڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە هێرشی سەربازی پرۆسەی ڕێککەوتنەکە تێکبدات

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top