کرێکارانی هێڵی ئاسنی بەلجیکا دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەری کرد
ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تۆڕی شەمەندەفەری بەلجیکا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پلانەکانی حکومەت بۆ خۆپارێزی و وەستانی گەشەی مووچە، دەستیان بە مانگرتنێکی ٧٢ کاتژمێری کرد کە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی شەممە ٢2ی کانوونی دووەم دەستیپێکرد؛ کردارێک کە بووەتە هۆی پەککەوتنی بەرفراوانی گواستنەوە لە وڵاتەکەدا.
چالاکییە ناڕەزایەتییەکان کە بە بانگەوازێکی هاوبەشی گەورەترین فیدراسیۆنە کرێکارییەکانی وڵات ڕێکخرابوو، تا کۆتایی ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەشێکی زۆری گەشتە شەمەندەفەرەکان لە وڵاتەکەدا ئیفلیج بکات.
ئەم مانگرتنە بەربڵاوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی فیدراڵی بەلجیکایە.
سەندیکا گەورەکانی کرێکاران لەوان فیدراسیۆنی گشتی کرێکارانی بەلجیکا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا مەسیحییەکان ڕایانگەیاند، کە حکومەت بە گرتنەبەری سیاسەتی خۆپارێزی کۆمەڵگا لەناو دەبات.
گوڵان: سەردار خەلیل
