ڕۆشنبیران تەندروستترن!

ڕۆشنبیران تەندروستترن!

توێژەرانی كۆلێژی مەیلیمان Mailman بۆ تەندروستیی گشتی لە زانكۆی كۆلۆمبیا، جەختیان كردووەتەوە كە كەسانی ڕۆشنبیر و خوێندەواری ئاستی بەرز بەگشتی تەندروستترن، زیاتر دەژین بە بەرارود لەگەڵ ئەو كەسانەی كە نەیانخوێندووە یان تەنیا چەند ساڵێك چوونەتە قوتابخانە، هەروەها خاوەن تەندروستییەكی باشی دەروونی و توانای باشتری هزرین. پەیوەندیی ئاستی ڕۆشنبیری بە تەندروستییەوە ئاڵۆزە و لە نزیكەوە بەندە بە داهات و كارامەیی، یان شارەزایی هاوكات لەگەڵ بوونی دەرفەت بۆ ژیانێكی تەندروستییانە، هەروەها هاندەرە بۆ برەودان بە تواناكانی بیركردنەوە لەگەڵ بڕیاری ورد و ژیرانەتری تایبەت بە تەندروستی، ئەمە جگە لە دەوڵەمەندبوون بە زانیاریی تەندروستی و پەیڕەوكردنیان، بەتایبەتی هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان. ئاستی بەرزی خوێندن و ڕۆشنبیری واتە باشتربوونی ئاستی كۆمەڵایەتی و ئابووری، لەگەڵ پەیڕەوكردنی ڕێنمایی تەندروستی لە لایەنی خۆراك و مەشقی وەرزشی و دووركەوتنەوە لە فاكتەرە زیانبەخشەكانی وەكو قەڵەوی یان جگەرەكێشان و ئەلكهول و فاكتەری دیكە، ئەمەش بێگومان ڕیسكی تووشبوون بە نەخۆشییەكان كەم دەكاتەوە.

 

Top