زیاتر یەك ملیۆن كوێلە

زیاتر یەك ملیۆن كوێلە


ئەم ناونیشانەم لە دوای بەدەستهێنانی ملیونێك دەنگ بەسەرەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژارد،
سەرەتا با بزانین مەبەستم لە یەك ملیۆن كوێلە چیە؟ من زۆرجار دێمەو سەر هەندێك لەو بابەتانەی كە پێش ئێستا نوسیومە، بۆچی؟ وەك عەرب دەلێ (لضرورة الحاجة) واتە پێویستە باس بكەم، چونكە بەراستی لە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی وایان لە خەڵكی ئەم شارە بەشەرەفەی سلێمانی كردووە کاتێک بڵێی پارتی، یەكسەر بڵێن كوێلە،
ئەمە مێشك شوشتنەوەیە، تیرۆری هزریە، وەرن بێجگە لە مێژوی سیاسی پارتی، سەیری چین و جۆرو رەنگ و دەنگە جیاوازەكانی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن بزانن چی دەبینن؟ با نموونەی واقعی باس کەم، نەك موجامەلە و پەنەلۆجی، لەنێو پارتی سیاسی مەلا، گورانی بێژ، هزاران مامۆستای زانكۆ و قوتابخانە، بیرمەند، هزرڤان، رۆژنامەوان، ڕێكخراوی مەدەنی و سیاسی و ئایینی، و رۆژنامەوانی، سەدان سەندیكای ماف خواز، ئازادی خواز، كورد خواز، نەتەوەیی، عەشایری، سەدان سەركردەی نێو ئەو حیزبە عەشایەری توخن، سەدان عادات و كەلتوری نێو ئەو حیزبە عادات و كەلتوری باو باپیرانمان هەن كە شانازی پێوە دەكەین، بۆچی ئەمانە هەمووم باسكرد؟ چونكە دیسان دێمەو سەر ناونیشانی خۆم ئایا مەعقولە، راستە، واقعە، بە یەك ملیۆن دەنگدەر و بەسەرەوەتر بڵێیت كوێلە؟
ئەمە چ سیاسەتكردنێكە، چ رەوشتێكی سیاسی و كۆمەلایەتی و مروڤانە و ژیرمەندانەیە؟ جا لەوە سەیرتر و ناخۆشتر ئەوەیە، لەم لاوە حیزبەكەی بە سەدان هەزار دەنگدەری لەدەستداوە و هەر پێش چەند مانگێك لەو شارە ئازیزە پر لە روشنبیر و قەلەم درێژو زیرەكە بە روژی روناك بە تۆپ و تانك و درۆن هێرش كرایە سەر هوتێلێكی جوانی ئەو شارە، چونكە قەڵەم نوسانی نێو ئەو هوتێلە بەشان و باڵی ئەواندا هەل نەدەدا، یەك روشنبیرو ئۆپزسیۆن و زمان درێژو زمان پیس و قەلەم فروشراوەكان نەوێران بلێن لەل، كەچی دێت بەمنێك دەلێت كوێلە خۆی بە كوێلە نازانێت، لە نێو جەرگەی سلێمانی بەبێ ئیزنی پاسداڕان، ناوێرێ چایەكی بە ئیسراحەت بخواتەوە، دێت بە ئێمە دەڵێت ملیونێك بە سەرەوە دەنگمان هێناوە.
با ئەوەش بلێم ئەگەر كوێلایەتی ئەوەبێت شانازی بە سەركردەیەكی گەورە و کاریزما پڕ دەسكەوت و شانازی و مێژوویەكی دوورو درێژ و پڕ سەختی و نەهامەتیەوە بكەیت، وەك سەرۆك بارزانی ئەوا من یەكەم كوێلە و كوێلەیەكی عەیار ٢٤م، بەڵام كوێلە بەمانای ئایینیەكەی نا چونكە ئێمە كوێلەی خوادین بەندەی ئەوین كوێلە لێرە واتە(تابع)، تۆ شانازی بە حەشد و مەشد بكەی نابێت و ناكرێ پێت بڵێن كوێلە، بەڵام ئێمە سەركردەیەكمان هەیە كە هەموو دونیا بەیارو نەیارەوە پێی سەرسامن و شاهیدی مەردایەتی و ئازایەتی و بوێری و یەك هەلوێستی بۆ دەدەن، بۆ كوردایەتی هەموو ژیانی بەخشی، ئەگەر پێی سەرسام بم یان پێوەی گرێدراو بم پێم بلێی كوێلە، ئەم كوێلەییەم پیرۆزبێت هەر هیچ نەبێت كوێلەی كوردێكی پاك و بێگەردم.
پرسیارێك لە زیرەك وبیرمەندەكانی شاری روشنبیری دەکەم، ئەرێ مەعقولە بێیت بە یەك ملیون كەس بەسەرەوە بلێیت كوێلە،
ئایا ئەمە مەنتقە، واقعە و راستە؟ ئەرێ ئەمە بێ ویژدانی، جیاكاری، شارچێتی، ناوچەگەرێتی و ئیرهاب نیە؟ تۆ بە ئاشكراو بە رۆژی رووناك دیێیت و خۆت بە تەواوی یەكلایكردۆتەوە كە بەرەی ئێرانی و بەرەی مقاومەی عێراقی ئێرانێت و ئێرانی بە ئاشكرا و بەرونی كورسیەكانی تۆی بۆخۆ و حەشد و بەرەی مقاومە هەژماركراوە، ئەوجا دێیت كوردایەتیم پێ دەفرۆشیەو بەمن و ملیونی تر دەلێیت كوێلە، بەڵام خۆت بە شەریف دەبینیت،
لایەنگرانت و هاوئاوازەكانت بە ئاشكرا هاوار دەكەن و دەلێن سوپاس یەكێتی کە نەتهێشت عێراق دابەش بكرێت نەتهێشت كەركوك ببێتە كوردستانی نەتهێشت كورد یەك لیست بێت، كەچی دێیت بە قیرە قیرو قسەی بریقەدار كوردایەتی بە خەڵكی بە شەرەفی سلێمانی دەفروشیت؟
ئاخو دەبێت ئێوە چ رویەكی قایمتان هەبێت ئاوا درۆ و دوورویی بكەن؟
هەر دوێنێ و پێرێ بو سەرۆكی حیزبی بەرەی مقاومەی كوردی بەناوی یەكێتی دوای هەلبژاردنی عێراق بە چوارپەل غاریدا بەغداد و داوای لە خەزغەلی و هاو ئاوازەكانی كرد بە زووترین كات حكومەتی عێراق پێك بهێنرێت، هندە پەرۆشی بەغدای هەر خۆی بو دوێنێ و پێرێ بوو دەیقیژاند و هاواری دەكرد و شانازی دەكرد کە نەمانهێشت حكومەتی كوردستان پێك بهێنرێت.
نازانم چ شانازیەكە و دەسكەوتێكە.
باوربكەن من وەك كەسێكی ئاسایی وادەبینم كەوا هیچ ناگۆردرێت، تەنها تۆ و حیزبەكەت زەرەرمەندن، چونكە وا دەبینی هەمو جومگە هەستیارو گرنگەكان لەبن چنگی پارتین، نازانم هەر بە جدی كەسانی زیرەك، ژیر، تیگەیشتوو و پێگەیشتو لەنێو یەكێتیدا نین پێی بڵێن كاكە خۆ ئێمە حزبی روبوتی نین، پارتی و كاك مسروڕ هەر پرۆژە چالاكی بكەن بەناوی پارتیەوە، ئێمەش لە دورەوە سەیریان بكەین و بەردیان تێبگرین.
ئەوان نیوەی كورسی پارتیان نیە و هەمو كوردێك دەزانێت لە كەركوك چۆن كورسیان بەدەست هێناوە، كەچی دێن دەڵێن دەنگی ئێمە دەنگێ رەسەنی كوردن.
پرسیارێك لە هەردوو حیزبی پارتی و یەكێتی دەكەم، باشە ئێوە هەردووك حیزبی فەرمانرەوان دەسەڵاتدارن، چەكدارن، نفوز و پارەتان زۆرە، باشە گریمان پارتی دەنگی تەزویرە، ئەی واتە یەكێتی تەزویری نیە یان پێی ناكرێت؟ وا ١٧ كورسی بە تەزویر هێناوە، هەر بە راست یەكێتی ناتوانێ تەزویر بكا یان نەیكردوە؟ ئەمە بە فول تەزویرەوە ١٧ كورسی هێناوە ئەگەر پێی بكرابا یان تەزویر هەبا وەك خۆی دەلێت نەك یەك ملیۆن بەڵكو دەنگەكانی خوی دەكردە دوو ملیۆن.

Top