سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی نەوتی ئێران بەردەوامە
ڕۆژی پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی سزای نوێیان بەسەر هەناردەکارانی نەوتی ئێران بە ئامانجی سنووردارکردنی داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا زیاتر لە ٥٠ قەوارە، کەسایەتی، کەشتی و فڕۆکەی تێوەگلان لە فرۆشتنی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان بڵاوکردنەوەی چەک بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی کە تاران پشتیوانیان لێدەکەن، سزا داون.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە هێڵی ئاسمانی یەزد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێڵی ئاسمانییە و لقەکانی کە چەک و کەرەستە بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی دابین دەکەن، گەمارۆشیان بەسەردا سەپێنراوە. وەزارەتەکە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هەروەها سزای چەند تۆڕێکی کەشتیوانییان سەپاند کە دەستیان لە فرۆشتنی نایاسایی نەوت و دارایی چالاکییە خراپەکانی حکومەتی ئێراندا هەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل
