هێرش بۆ سەر "لیژنەی ئاشتی" لە پاکستان: 8 کەس کوژران و 1 برینداری لێكەوتەوە
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر نووسینگەی "کۆمیتەی ئاشتی" لە ناحیەی بەنوو سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لانیکەم حەوت کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو. سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەو هێرشەی شەرمەزار کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، دوێنێ کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر نووسینگەی "کۆمیتەی ئاشتی" لە ناحیەی بەنوو لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە پاکستان و دواتر شەڕێکی چەکداری ڕوویدا.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لانیکەم ٨ ئەندامی لیژنەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ئەو لیژنانە لەلایەن دەسەڵاتە خۆجێییەکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی تاڵیبانی پاکستان (TTP) پێکهێنراون.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەو کارەی ئیدانە کرد و جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی پاکستان و ئەفغانستان بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل
