ئەمریکا: کەشتییەکی هەڵگری مادەی هۆشبەرمان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردە ئامانج

ئەمریکا: کەشتییەکی هەڵگری مادەی هۆشبەرمان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردە ئامانج

 

 

فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاند: کە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەس کوژراون.

فەرماندەیی باشووری ئەمریکا (CENTCOM) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"ی ئەمریکی ڕایگەیاند: کەشتییەکی هەڵگری مادەی هۆشبەرمان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردە ئامانج، هەروەها لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەس کوژران.

ئەم پۆستە ڤیدیۆیەکی بەئامانجکردنی کەشتییەکە بڵاوکردەوە، کە گوایە مادەی هۆشبەری پێبووە.

لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی باشووری ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا سێ کەس لە کەشتییەکەدا کوژراون، کە بە فەرمانی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە.

هەروەها بانگەشەی ئەوە کرا کە کەشتییەکە بۆ گروپێک کاردەکات کە ئەمریکا بە گروپێکی تیرۆریستیی دەزانێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەو کەشتییە کە دەوترێت لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بەشدارە، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کراوەتە ئامانج.

شایانی باسە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆ کرد کە فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کرد کە ڕۆڵێکی فراوانتر و کاریگەرتر لە بەرەنگاربوونەوەی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمریکای لاتین بگێڕن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top