زەوی لەرزینێکی کوشندە لە جاڤای ناوەڕاست لە ئەندەنوسیا
میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی شەممە 15 ی تشرینی دووەم، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەی جاڤای ناوەڕاستی ئەندەنوسیا كە بووە هۆی ڕوویدانی زەوی لەرزین و بەرزبوونەوەی سێڵاو لانیکەم، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە شارۆچکەی سیلاكاپ ڕوویداوە و نزیکەی دەیان خانوو لە گوندی سیبۆنینگ ڕووخاون.
وتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، تا ئێستا یازدە تەرم دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دوانزە کەسی دیکە بێسەروشوێنن و ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردن ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە بەهۆی ئەوەی خەڵک لە سێ بۆ هەشت مەتر ژێر خاک كەوتوون.
وەرزی بارانبارین لە ئەندەنوسیا لە مانگی ئەیلول دەست پێدەکات و تا مانگی نیسان بەردەوام دەبێت؛ بارانبارینی بەخوڕ لەم ماوەیەدا مەترسی لافاو و داڕمانی زەوی لە وڵاتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیاد دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
