پووچەڵکردنەوەی چەندین پیلانی تیرۆرکردن لە دژی ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی لە کەنەدا
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نەتەوەیی کەنەدا ڕۆژی هەینی 14 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند: کە چەندین پیلانی کوشندەیان پووچەڵ کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەمساڵدا پلانی بۆ داناوە.
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نەتەوەیی کەنەدا لە وتارێکیدا ئاماژەی بەم بابەتە کرد و گوتی: ئامانجی ئەم کردارانە ئەوانە بوون کە لەلایەن ئێرانەوە بە دوژمن دادەنرێن.
ناوبراو گوتیشی: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە چەندین حاڵەتی زۆر نیگەرانکەردا، ناچار بوون ئەولەویاتی ئۆپەراسیۆنەکانیان بگۆڕن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران و بریکارەکانی، چونکە ئەو کەسانەیان کردۆتە ئامانج کە بە هەڕەشە بۆ سەرئێران دادەنران.
ئەمە یەکەمجارە کە بەرپرسی باڵای ئاسایشی ناوخۆی کەنەدا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دەزگاکە بۆ پاراستنی ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی دانیشتووی ئەو وڵاتە پشتڕاست بکاتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
