بەهۆی تەقینەوەیەک لە بنکەی پۆلیس 9 کوژران و 32 برینداربوون
بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنیەکانی هەڵگیراو لە بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی سرینگەر لە کشمیر کە لە ژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە، لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢ کەسیش برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لەکاتی پشکنینی تەقەمەنیی هەڵگیراودا ڕوویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا ئەفسەری پۆلیس و پسپۆڕی پزیشکی دادوەری، هەروەها 32 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەنێو بریندارەکاندا ٢٧ ئەفسەری پۆلیس و ٢ ئەفسەری گومرگی و ٣ هاووڵاتی مەدەنی هەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل
