«پارتی حزبێکی یەک ملیۆنی و زیاتر لەسەر ئاستی هەموو عێراق»
لیستی٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەش دا کە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێرا بەڕێوەچوو زیاتر لە یەک ملیۆنی بە دەستهێنا و بووە گەورەترین لیست لە سەر ئاستی هەموو عێراقدا!.
ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زوری هەیە و دەبێت لە نێو عێراق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دا و پێگەو سەنگی پارتی چەندە بەهێز بووە لە داهاتوودا زور بە هێزتر دەبێت.
ئەم سەرکەوتنە بێ سنورەی لیستی پارتیمان ئەوەمان پێدەڵێت کە پارتی و بارزانی و گەلی کوردستان لە یەکدی جیا ناکرێنەوە و لە هەموو ڕویێکەوە یەکتر تەواو دەکەن.
بەخشینی ئەم متمانەیە زورە بە لیستی پارتی لە لایەن زورینەی جەماوەری کوردستانەوە پەیامێکی زور بەهێزە ناحەزان و داگیرکارانی کوردستانی دڵگران کرد و دوستانی دڵخوش شادمان؛
خۆشبەختانە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕووی هۆشیاری سیاسییەوە لە ئاستێکی باش دان چارەنووسی خۆیان ڕادەستی ئەو لایەنانە نەکرد کە جێگەی متمانە نین و گەر بەهێز بن لە هەرێم و عێراقدا مەترسیەکی گەورەن بۆ سەر پرسی کورد و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
بەڵکوو بە شێوەیەکی هۆشیارانەو ئەقڵانی ئەو دەستە ئەمینەیان هەڵبژارد کە کەڕامەت و ناسنامەکەیان دەپارێزێت و خزمەتیان دەکات لە هەموو ڕویێکەوە.
پیرۆز بێت ئەم سەرکەوتنە مەزنە و بێ وێنەیە لە مەرجع و ڕابەرمان سەرۆک بارزانی و ماڵباتی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکرای دڵسۆزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ