مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە و هاووڵاتییان و ئەندامانی پارتی، دەنگەكانی پارتی لە یەک ملیۆن دەنگ تێپەری
دوای ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوی كردەوە و ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیۆن دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن."
ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیۆن دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.
پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم.
پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی ڕاگەیاند.
سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.
پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پڕۆسەی دیموکراسی و هەموو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.
بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانییان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.
بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
11ـی 11ـی2025
