بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
بەرپرسی لقی دوو ئاماژە بەوە دەکات سبه‌ی رۆژیكی گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه داواكارم له خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست كه سبه‌ی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچنه ده‌نگدان و ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و پشتیوانی له لیستی ئاوه‌دانی و پیشكه‌وتن بكه‌ن.
زانا مەلا خالید دەنووسێت: لیستی سه‌رۆك بارزانی لیستی متمانه‌یە و جێگا ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانه له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت لیستی پارتی دیموکراتی كوردستان زۆرینه‌ی زۆری هێناوه و چاومان له‌وه‌یه كه له ده‌نگدانی گشتیدا متمانه به‌و لیسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه كوردستان به ئاشتی و ئاوه‌دانی بمێنێته‌وه
ئەوەش دەخاتەروو: یه‌ك ده‌نگ زۆر گرنگه سبه‌ی هه‌موو خێزانه‌كان به‌خۆیان و ته‌واوی ئه‌ندامانیانه‌وه بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگ و چاره‌نووسازه چونكه پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا دیاری ده‌كات و ده‌بێت له‌به‌غداشه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی لهرابردووكراون راست بكرێنه‌وه ئه‌وه‌ش تەنها به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت
