په‌نابه‌رانی كوردی هۆڵەنداوە بۆ پشتگیری‌کردن لە لیستی 275 گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان
نیشتمان ئەو لانکە پڕ لە میهرەیە کە هەموومانی لە ئامێز گرتووەو بەبێ ئەوەی بۆ ساتؽک بێزار بێت لێیان، بۆیە خۆشەویستی وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ نیشتمان کاتی نییە و هەموو كات بۆ پشتگیریکردنی لە کوردستان لەسەر پێن.
له‌م روانگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی كوردی وڵاتی هۆڵەندا، بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نیونوێنەرانی عێراق و پاڵپشتی و دەنگدان بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرانەوتەوە هه‌رێمی کوردستان،ولای ئەوان خۆشەویستی نیشتمان ئەو هەستە شاراوەیە هەمیشە دەیانجوڵێنێت پێوەی وابەستەن و هەستی ئینتیما بوونیان هەر چەنده دووریش بێت له زێدی خۆیان، هەستێکی خۆڕسکه، کە بە تەمەن گەورە دەبێت و گەورە دەبێت و به هیچ شتێک بەراورد ناکرێت.
ئه‌و هاوڵاتیانه لە بۆنی خاکەوه گەورە بوون، خۆشەویستییەکەیان لە باوک و باپیرانەوە شۆڕ بۆته‌وه‌و لە دڵ جێگیر بووە و هێشتا گەورە دەبێت.
هاولاتیانی كوردی وڵاتی هۆڵەندا، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وا خۆشەویستی ئەم خاکە لە هیچ شوێنێکەوە بۆیان نەهاتووه، ئەگەر نیشتمانی پەناگە نەبووایە، هەرگیز هەستیان بە هەستی سەقامگیری نەدەکرد، خۆشه‌ویستنی نیشتمان ئەرکە لەسەر هەرتاکێکی کۆمەڵگە، چونکە بە نەبوونی نیشتمان مرۆڤ ده‌ربه‌ده‌ر و بێلانە ده‌مێنێته‌وه.
هاولاتیانی كوردی وڵاتی هۆڵەندا، داوا ده‌كه‌ن جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به‌و لیسته بدات كه داكۆكی له زێد و كه‌رامه‌تیان ده‌كات و ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تیان ده‌پارێزێ و هه‌ڵگری راسته‌قینه‌ی مافی ده‌وڵه‌تبوونیانه. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا خۆشەویستی باپیرانمان ئەو شوێنەیە کە خەون و ئاواتەکانمانی لەئامێز گرتووە و داهاتوومان تێدا نەخشه‌ی بۆ كێشراوه، ئه‌ویش خاكی پیرۆزی كوردستانه...
ئا: عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری
