زریانێک لە فلیپین دەیان کەسی کوشت
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی زریانەوە دەیان کەس لە فلیپین کوژراون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە لانی کەم 58 کەس بەهۆی گەردەلوولی «کالماگی» لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە، زریانەکە هێشتا بەردەوامە و بەرەو دەریای چین دەڕوات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەنێو قوربانییەکاندا شەش کارمەندی سەربازی هەن کە کۆپتەرەکەیان لە ئاگوسان دێل سور لە دوورگەی مینداناو لە کاتی ئەرکێکی مرۆیی کەوتووەتە خوارەوە.
هەروەها دوابەدوای زریانەکە سێزدە کەس بێسەروشوێن بوون.
ئەو وێرانکارییەی کە لە کالماگییەوە دروست بووە، کە لە ناوچەکەدا بە "تینۆ" ناسراوە، کەمێک زیاتر لە مانگێک دوای بوومەلەرزەیەکی ٦.٩ پلە لە باکووری سیبۆ ڕوویدا.
ئەو بوومەلەرزەیە دەیان کەسی کوشت و هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
کالماگی کە بای بە خێرایی ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ڕەشەبا بە خێرایی تا ١٦٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات، بیستەمین زریانی ئەمساڵە کە فلیپین دەگرێتەوە و بەرەو ڤێتنام دەڕوات.
گوڵان: سەردار خەلیل
