پارتی و پارتییەکان ،بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچن ...
پارتى دیموکراتی کوردستان خاوەن ڕێبازێکى ڕاست و دروست و، خاوەن ڕابەر و مەرجەعێکە کە سەرۆک (مەسعود بارزانى)یە و هەموومان ڕێبوارو خەباتگێڕى ڕێبازى بارزانین و لە سایە و چەترى جەنابى سەرۆک بارزانیدا بۆ یەک ئامانج و یەک ڕێباز تێدەکۆشین، بە دڵنیایەوە بەپشتیوانی خودای گەورەو دڵسۆزی خەلکی کوردستان ،پارتی و پارتییەکان بەهێز و باوەڕبەخۆبوونەوە بەرەو سەرکەوتنی گەورە لە 11-11دەچین ،پارتی وەک ھەمیشە بەحزبی یەکەم و پێشەنگ لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق دەمێنێتەوە، کە ئەنجامەکانی کۆتایی پڕۆسەکە بەهێزترین وەڵام دەبێت بۆ دژەپارتییەکان ، لەرابردوودا زۆر هەوڵ دران لەڕێی لاوازكردنی پارتییەوە، گەلی كورد لاواز بكەن، چونکە هەموو لایەك بە دۆست و نەیارەوە چاک ئەو ڕاستیە دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە کە ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ، بەرگریکارێکی سەرسەخت بوو کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت ،بەڵام لەگەل ئەمەشدا خۆشبەختانە توانی بە جیاوازێکی زۆر لەگەل لایەنەکانی دیکە بەیەکەمی سەرئاستی ھەرێمی کوردستان بمێنێتەوە، زیاتر لە 800 هەزار دەنگی هێنا و ئەگەر ئەوکات دەنگی ھەردووپارێزگای كەركووك و مووسڵیشی بگەیشتبا سەر، دەبوە یەك ملیۆن دەنگ كە لە هەموو عێراقدا حیزبێك نیە بەتەنیا بتوانێت ئەوەندەی پارتی دەنگ كۆ بكاتەوە. کەچاوەروان دەکرێت ئەم جارەشیان بەرەویەک ملیۆن دەنگ بچێت ،مێژووسەڵماندویەتی تاپارتی ھەبێت کورد بێ خاوەن نیەو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان پارێزراو دەبێت ،بۆیە ئەرکە پێکەوە پێگەی کورد لەبەغدا بەھێزبکەین بە دەنگدانمان بۆ لیستی 275 ، چونکە پارتی قەلغانی پاراستنی کوردستانە ودەبێتە ماییەی زیاتری پێشکەوتن وئاوەدانیی ،جیاواز لەلایەنەکانی تر چۆن لە خەبات وشۆرشدا ڕۆڵ وئەرک وبەرپرسیاریەتی سەرەکی ھەبووە لەئێستاوداھاتووشدا ھەمان ڕۆڵ وئەركی پاراستنی قەوارەی سیاسیی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانی لەئەستۆدایە...

وەیسی سەعید وەیسی