پارتی و خەمی کوردوکوردستان

پارتی و خەمی کوردوکوردستان

 

 

بەگەڕانەوە بۆ لاپەرەکانی مێژووی خەبات و بەرخودانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەلمێنەری ئەو راستییەن و تۆماریش کراون ، کە چ هێزێک هەمیشە وەک مەشخەڵی ئومێد وهیوا وو رووناکی بووە بۆ نەتەوەکەی نەک تەنیا لە بەشێکی جوگرافیایی کوردستان و لە چوارچێوەی حزب وبەرژوەندی تایبەتی ، بەهەمان شێوە هەر کاتێک گەلی کورد لە هەر شوێنکی کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگاری بووەتەوە لە پێناو چارەسەری کێشەکانی هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردن بووە لە مافەکانی کوردوکوردستان ئەگەر تووشی هەڕەشە و باجی قورسیشی دا بێتەوە ؛ ڕووداو و پێشهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا باشترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن و هەردەم خۆی بەخاوەی دۆزی رەوای نەتەوەکەی زانیووە

پارتی وبارزانی خاوەندارێتی دۆزی رەوای کور
یەكێتی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێش 79 ساڵ و لەو رۆژگارانەی کە هیچ هیوایەک نەمابوو و شەوەزەنگ و تاریکی داگیرکەران باڵی بەسەر کوردوکوردستاندا کێشابوو ، بەڵام پارتی بە رابەرایەتی بارزانی نەک تەنیا بۆ بەشێکی کوردستان بەڵکو بووە هاوکار و پشتیوانی هەموو نەتەوەیی کورد لە چوار بەشی داگیرکراو و بەزۆر لەتکراو ، خۆی بە خاوەنی د‌وزی کورد زانیووە ، دۆزێکی ڕەوا کە دەبێت مافەرەواکانی بەدەست بهێنڕێت , بۆ ئەو مەبەستەش پارتی و بارزانی پەیوەندییەکی کوردانەی لە پێناو بەردەوامبوون بەخەبات و بەرخودان لەگەڵ کوردانی هەر سێ بەشەکەی تریش دروستکردووە و لە پێناو بەرژوەندی کورد و بیروهزری نەتەوەیی وبەردەوامیی خەبات ، ئەمەش ڕێک پێچەوانەی هەندێک لایەن کە تەنیا لە چوارچێوەی دروشمی چەواشەکارانە و حزبی بەرتەسک لە رابردوو هەزاران کەسیان فڕیو وبەکوشتن دا ، دواتریش دەرکەوت کە داردەستی داگیران و نەیارانی کوردوکوردستانن

سەرۆک بارزانی ، پشتیوانی دۆزی نەتەوەیی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان
ئەگەر لەماوەی رابردوو حزب و کەسانێک چەواشەکارانە دروشمی گەروە و بریقەدار و بێ کرداریان بەناوی نەتەوە و نیشتیمان هەڵگرتبوو و لەکاتە سەختەکاندا نە وەفایان بۆ خاک و نەتەوەکەیان هەبوو و بە ئاسانی خۆیان رادەستی نەیارانی کوردوکوردستان کرد , بەڵام لە بەرامبەردا سەرۆک مسعود بارزانی ، بەکردەوە هەموو توانا سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی لە پێناو دۆزی نەتەوەیی کورد و پارچەکانی دیکەی کوردستان بەکار هێنا ، پرسی کورد لە رۆژئاوا باکووری کوردستان و هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ ئەوەی ڕێگری زۆر هەبوو بۆ شکستپێهێنانی ئەو پرۆسەیە , بەڵام لە کۆتاییدا هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بەڕێگەی ئاشتی و دیپلۆماسی و لۆژیکانە زۆر گرنگ و سەرکەوتوو بوو ، هەر لە سەرەتای دانووستانی کورد و تورکیا و تا دەگاتە پرۆسەی چەکدانان و ئینجا لە رابردوو ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان و دواتر دانووستان و گفتوگۆکان لە نێوان هێزە کوردییەکان و حکوومەتی سووریا بۆ چارەسەری پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ، دواتر هەر لە سەر بڕیار و داواکاری بارزانی و پارتی بوو بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی ئەوەش بەهۆی نالۆژیکی هەندێک لایەن کە دوورن لە هەموو مامەڵەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی و ببوون چاوساغی گروپ و تاقمی میلیشیایی و وڵاتانی نەیاری کوردستان ، وەک چۆن لەرابردووشدا گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرکەران و بەمەبەستی هێرشکردنە سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکرد , بەڵام پارتی ڕێگەی نەدا خەونی نەیارانی کورد بێتەدی
پارتی و بارزانی و هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارام وپارێزراو بۆ هەموو کوردان
ئەمڕۆ لە ژێر سایەی حکوومڕانی هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی ، هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هەولێری پایتەخت بووەت دوورگە و پەناگەیەکی ئاڕام و پارێزراو ، هەموو ئەمانەش ئاماژەیەکی روون و دەرخەری ئەو راستییەن ؛ دیدگاری پارتی و بارزانی بە کردەوە دیدگایەکی نەتەوە سازی و نیشتیمانپەوەرییە ، بۆ ئەوەی دۆزی گەلی کورد بگاتە کەناڕی دڵنییایی و ئارامی ، بەدەستهێنانی گشت ئەو ئامانجانەی کە دەریایی خوێنی لە پێناو ڕژاوە ، بۆیە ، بەهێزبوونی پارتی و دەنگدان و متمانە پێبەخشین بە پارتی واتە بەهێزبوونی دۆزی کورد لە سەر ئاستی هەر چوارپارچەی کوردستان لە پێناو ئەوەی دۆزی نەەوەیی کورد بگات بە ئامانج و هەرێمی کوردستان بەهێزتر و کاریگەرتر بێت ، سەرکەوتن و بەهێزتر بوونی پارتی واتە بەهێزبوونی دۆزی نەتەەیی کورد

Top