بۆ زانیاریت، فیساگۆرس (Pythagoras) و پەیژەی مۆسیقا

بۆ زانیاریت،  فیساگۆرس (Pythagoras) و پەیژەی مۆسیقا

گەورە فەیلەسوفی یۆنانی و زانای گەورە لە بواری بیركاری و ئەندازە «فیساگۆرس» 570 كە لەنێوان ساڵانی - 495 پ.ز ژیاوە، جگە لەو بوارانە گرنگیی بە مۆسیقاش داوە، هەرئەویش بووە كە بناغەی پەیژەی مۆسیقای داناوە، پەیوەندیی فیپگۆرس لەگەڵ مۆسیقا حیكایەتەكەی بەم جۆرەیە: «جارێك بەلای دوكانی ئاسنگەرێكدا ڕەت دەبێ و گوێی لە دەنگی چەكوشەكان دەبێی، وا هەست دەكا كە دەنگەكان لێك جیاوازان، دەنگی چەكوشی گەورە لەگەڵ دەنگی ئەوانەی بچوكترن، لێرەوە پەیوەندیی نێوانیان دەنگی حەوت تۆنەكەی بۆ بەدیار دەكەوێ، لەسەر ئەو بنەمایە پەیژەكە ڕیك دەخرێ. (جواكینو روسینی) گەورە مۆسیقاڕی ئیتاڵی بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو كارەی فیپاگۆرس لە ئۆپێرای (سەرتاشی ئیشبیلیە - حلاق إشبیلیە) لە كۆتایی بەشی یەكەم دەنگی ئەو چەكوشانەی خستووەتە ناو ئۆپرایەكە، بەجۆرێك ئەگەر بەجوانی گوێی لێ بگریت، گوێت لە دەنگی هاوشێوەی چەكوش دەبێ، لەو ڤیدیۆیەدا ڕوون كردنەوەی زیاتری تێدایە».

Top