داواكاری زیادکردنی فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر کاروباری سودان
سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی زانست و سیاسەتی ئەڵمانی و نوێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان ڕۆژی هەینی 30ی ئەم مانگە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشارەکان لەسەر لایەنە بەشداربووەکانی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە زیاد بکات.
گوتیشی: هەردوو لایەن لە شەڕەکەدا پشتیوانییەکی بەهێزیان هەیە. ناوبراو ئاماژەی بە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی کرد وەک پشتیوانێکی میلیشیاکانی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، و ڕایگەیاند: کە لە بەرامبەردا میسر و چەند وڵاتێکی دیکە پاڵپشتی حکومەتی سەربازی خارتوم دەکەن.
بە وتەی ناوبراو، هەردوولا هەست بە توانای بەردەوامبوون و تەنانەت سەرکەوتنی شەڕەکە دەکەن، چونکە هیچ کەمی چەک و سووتەمەنییان نییە.
سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی زانست و سیاسەتی ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕوو: کە هەم میلیشیاکان و هەم حکومەتی سەربازی بەشێک لە تێچووی شەڕەکە لە ڕێگەی فرۆشتنی زێڕەوە دابین دەکەن و کڕیارەکانیان هەندێکجار شتێکی هاوبەشیان هەیە.
هۆشداریشیدا: کە گەیشتن بە ئاگربەست زۆر زەحمەت دەبێت تاوەکو سەرچاوە داراییەکانیان نەبڕدرێت و هەردوولا هەست بکەن چیتر ناتوانن درێژە بە شەڕ بدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
