فڕۆکەیەک کە ١٢ کەسی تێدابوو لە کینیا کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەک کە ١٢ کەسی تێدابوو لە کینیا کەوتە خوارەوە

 

 

فڕۆکەیەکی بچووک لە ناوچەی  کەنار دەریاکانی کوالا لە کینیا کەوتە خوارەوە و ١٢ کەسی تێدابوو.

ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس ڕۆژی سێشەممە ٢7ی تشرینی یەکەم، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی بچووک لە ناوچەی کەنار دەریای کوالا لە کینیا کەوتە خوارەوە و ١٢ کەسی تێدابوو.

ئەمڕۆ فڕۆکەکە لە ناوچەی کەنار دەریای کۆئالێ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کینیا کەوتە خوارەوە و پێدەچێت ١٢ کەس لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدابێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئۆپەراسیۆنەکان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامن و هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کینیا ڕایگەیاند، 12 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون و دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top