سەرۆکی بەرازیل ئەگەری ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی بەرازیل ئەگەری ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەیەنێت

 

 

دوای ماوەیەک گرژی لەگەڵ ئەمریکا، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و ئەگەری بەهێزی ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ واشنتۆنی ڕاگەیاند.

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل ڕۆژی دووشەممە 26ی ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، دوای ماوەیەک گرژی لەگەڵ ئەمریکا، ئەگەری بەهێزی ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ واشنتۆنی ڕاگەیاند.

لولا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ترەمپ گەرەنتی ئەوەی کردووە کە بەم نزیکانە ڕێککەوتنی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەکرێت.

لولا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ئاسیان لە مالیزیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی بەرازیل "هەڵەن".

ئەمریکا لە کاردانەوە بە سزادانی جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل، 50% باجی بەسەر بەرهەمە بەرازیلییەکاندا سەپاند.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top