مەلا هێمن پیرە سپیانی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی پیرەسپیانی گەورە لە شاری كەركووك: زۆر گرنگە ئێمە دەنگ بدەین بە پارتی چونكە دەنگدانە بە ئاوەدانی و پێشكەوتن و سازان
ئەگەر سەیری هەرێمی كوردستان بكەین، لە ئاوەدانی و پێشكەوتن و ئازادی و لەوەی كە هەموو ئایین و مەزهەبەكان و بیروباوەڕەكان ئازادانە و سەربەستانە ژیانی خۆیان بەسەر دەبەن، ئەوە هەمووی لەسەر ڕێبازی مەلا مستەفای بارزانی و لە هەوڵی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە دەنگ بدەین بە پارتی. چونكە پارتی واتە ئاوەدانی، پارتی واتە پێشكەوتن، پارتی واتە سازان و خەمخواردن بۆ هەموو مافەكانی گەل بە شێوەیەكی گشتی. ئەوەتا هەرێمی كوردستان پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە و هەولێر كێبڕكێ لەگەڵ دوبەی و ئیمارات دەكات. بە هیممەتی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرێمی كوردستان بووەتە ئاوێنەی پێشكەوتن و ئازادی بۆ هەموو ئایینەكان و مەزهەبەكان. ئێمە ئێستا لە كەركووك ئامادەیی خۆمان بۆ پارتی دەردەبڕین. چونكە حكومەتی پارتی لەسەر ڕێبازی بارزانییە، ڕێگە نادات میلیشیا و خەڵكی خراپ بۆ پارەخواردن كاری نادروست بكەن. بۆیە پێویستمانە دەنگ بدەین بە پارتی، تا ئەو خزمەتگوزارییەی كە لە هەرێمی كوردستان كراوە و بەتایبەتی لە هەولێر، بە كەركووكی دڵی كوردستانیش بگات.
ئەگەر لە عێراقدا پارتی نەبێت، شتێك نامێنێ بە ناوی هەرێمی كوردستان و بە ناوی قەوارەی كوردستان. ئەوە هەمووی بە بوونی پارتی و مانەوەی پارتییە كە كورد ماوەتەوە لە بەغدا و ئەو هێز و قورساییەی كە لە بەغدا هەیەتی، هەمووی بە بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و هزر و ڕێبازی مەلا مستەفای بارزانییە.
من بانگەوازم بە شێوەیەكی گشتی بۆ هەرێمی كوردستانە و بەتایبەتی بۆ كەركووكی دڵی كوردستانە، كە مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشێكی كرد بە قوربانی بۆ كەركووك، بۆیە دەبێت ئێمە دەنگ بدەین بە ڕێبازی مەلا مستەفا كە شۆڕشێكی كرد بە قوربانیی كوردستانیبوونی كەركووك. با دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.
