نەجیبە ئەحمەد: دەنگ دەدەم بەو لیست وحزبەی كە دڵنیام خۆینی شەهیدەكەی من وسەرجەم شەهیدان بەفیڕۆ نادات

نەجیبە ئەحمەد:  دەنگ دەدەم بەو لیست وحزبەی كە دڵنیام خۆینی  شەهیدەكەی من وسەرجەم شەهیدان بەفیڕۆ نادات

 

 

 نەجیبە ئەحمەد هاوسەری شەهید ڕێبوار جومعە دەڵێت: من وەك هاوسەری شەهید دەنگم بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان وبەربژێرەكانیەتی لە پارێزگای كەركووك، چونكە پارتی دەم ڕاستی كوردایەتی و وارسی دەستكەوتە مەزنەكانی شەهیدانە و پارێزەری ڕاستەقینەی خاك و كلتوور و ناسنامەی گەلی كوردە، پارتی لە ڕابردوو بە هەڵوێستەكانی سەلماندی كە تاكە هێزی كوردییە لەژێر هیچ فشارێكی ناوخۆیی و دەرەكی سازش لەسەر مافی گەل و خاكی كوردستان ناكات، پارتی وەك هێزێكی گەورەی كوردی بەڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی تاكە هێزە توانای گۆڕانكاری و ڕاگرتنی هەژموونی نەیارانی كورد لەسەر كەركوك و كوردستان هەیە.

من وەكو خیزانی شە هید دەنگ دەدەم بەو لیست وحزبەی كە دڵنیام خۆینی شەهیدەكەی من وسەرجەم شەهیدان بەفیڕۆ نادات، ئەویش لیستی پارتی و بارزانییە، بە هەر١٠پەنجەم دەنگ بە كاندیدانی پارتی لە شاری كەركووكی دڵی كوردستان دەدەم، تەنیا پارتی دەتوانێت ماف و زەوییە داگیركراوەكانمان بۆ بگەڕێتنیتەوە، داوا لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم دەنگ بدەن بە كاندیدانی پارتی و لیستی سەرۆك و ڕابەرمان كاكە مسعود بارزانی.

 

Top