ئاگرێکی کوشندە لە شاری لیۆنی پایتەختی فەرەنسا کەوتەوە
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری لیۆنی فەرەنسا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیاری نەکراوە.
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو ئاگرە کوشندەیە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 20ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی سێیەمی شاری لیۆن لە نزیک گەڕەکی پارت دیو کەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە.
دەوترێت ئەو چوار کەسە بەهۆی دووكەڵەوە خنکاون و گیانیان لەدەستداوە و تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل
