ڕاژان عەبدولڕەحمان ستونی: لیستی ژمارە ٢٧٥ هەڵدەبژێرم چونكە كەرامەت و خاك و ناسنامەمان لە دەستێكی ئەمیندایە

ڕاژان عەبدولڕەحمان ستونی:  لیستی ژمارە ٢٧٥ هەڵدەبژێرم  چونكە كەرامەت و خاك و ناسنامەمان لە دەستێكی ئەمیندایە

 

 

 ڕاژان عەبدولڕەحمان ستونی خوشكی (شەهید سەربەست عەبدولڕەحمان) دەڵێت: «پارتی دیموكراتی كوردستان لە خەباتی چەكداری و شارستانیدا بۆ مانەوەی ناسنامەی نەتەوایەتیمان گەورەترین ڕۆڵی بینیوە، كوردایەتی لە كوێ بووە پارتی و بارزانی لەوێ بوونە و لەوێش دەبن.

ئەمڕۆش كە پارتی پێشەنگی حوكمڕانییە لە وڵات دەبینین كە ڕۆڵێكی گەورەی لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی هەیە، لە گشت سێكتەرەكانیدا خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەش بە هاونیشتمانیانی كردووە، سەرەڕای ئەوەی كە گوشاری ئیقلیمی، عێراقی، نێوخۆیی، بوونی هەیە بۆ ڕێگریكردن لەم هەموو گەشەسەندنە و بەرەوپێشڤەچوونانەی كە هەیە، لە كاتێكدا لەژێر سایەی هێژا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان «مەسروور بارزانی» كاروانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بە شێوەیەكی گشتی بەردەوام بوووە و بەردەوامیان هەیە، بە چەشنێك هەرێمی كوردستان هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناوە كە بە هیچ شێوەیەك بەراورد ناكرێت لەگەڵ عێراقێكی كاوڵ و وێران، بۆیە لیستی ژمارە ٢٧٥ هەڵدەبژێرم، چونكە كەرامەت و خاك و ناسنامەمان لە دەستێكی ئەمیندایە».

 

Top