لە ئەنجامی هێرشی بۆکۆحەرام لە نەیجیریا ٧ سەرباز کوژران
لە هێرشێكی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا، حەوت سەرباز کوژران.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی نەیجیریا، ئەندامانی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی جێگیر لە ناوچەی کۆندوگا لە ویلایەتی بۆرنۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا حەوت سەرباز کوژراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک سەرباز برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
بۆکۆحەرام لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لە نەیجیریا پێکهات و لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا بە دەیان هەزار کەس لە هێرشە تیرۆریستییە بەربڵاوەکانی ئەو گرووپە کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل
