خۆپیشاندانی سەرتاسەری له ئەمەریکا دژ به سیاسەتەکانی ترامپ

خۆپیشاندانی سەرتاسەری له ئەمەریکا دژ به سیاسەتەکانی ترامپ

 

ڕۆژی شەممە 18ی تشرینی یەکەم هەزاران کەس لە سەرانسەری ئەمریکا بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان کرد لە ژێر ناوی "نا بۆ پاشاکان" دژی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی کۆچبەران لەلایەن سوپاوە و بڵاوکردنەوەی پاسەوانی نیشتمانی بۆ شارەکان و دادگایی کردنی ڕەخنەگران و نەیارانی سیاسی ترەمپ.

خۆپیشاندانەکان لە زیاتر لە 2500 شوێن لە 50 ویلایەت بەڕێوەچوون و خۆپیشاندەران حکومەتیان بە "دیکتاتۆری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات" تۆمەتبار کرد.

بەشی پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاندووە، لە پێنج ناوچە زیاتر لە 100 هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکان. هەروەها هەزاران کەس لە بۆستن، فیلادلفیا، ئەتلەنتا، دێنڤەر، شیکاگۆ و سیاتڵ بەشدارییان کرد.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top